وەزارەتی تەندروستی: توشبوانی تای خوێنبەربون نەخۆشخانەیان بەجێهێشت

KNN : Kurdish News Network
10:35 - 08/07/2024
کوردستان
+
-

دوای وەرگرتنی چارەسەر، سەرجەم توشبوانی تای خوێنبەربون لە هەرێم بەتەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.

هەواڵ: (KNNC)

 

د. سەركار سوچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، هەر پێنج توشبوەكەی تای خوێنبەربون لە هەرێمی كوردستان بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.

 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لە سلێمانی سێ كەس و لە هەولێر دو توشبوی تای خوێنبەربون تۆماركراوە، بەڵام ئێستا نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان هیچ توشبویەكی ئەو نەخۆشییەى تێدا نییە.

198 جار خوێندراوەتەوە