گەرماى هاوین بۆ کەسانى بەتەمەن مەترسیدارە...چۆن خۆپارێزى بکرێت؟

KNN : Kurdish News Network
08:29 - 08/07/2024
تەندروستی
+
-

گەرمای هاوین مەترسییەکی تایبەت بۆ ئەو کەسانە دروست دەکات کە بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن، چونکە لە کەشوهەوای گەرمدا جەستە شلەیەکی زۆر لەدەست دەدات و چەسپاوی خوێن زیاد دەکات و بۆرییەکانی خوێن زیانیان پێدەگات.

 

تەندروستى:KNNC

 

د. یوری کۆنێڤ، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و پسپۆر لە ئەو نەخۆشییانەی لە پیریدا سەرهەڵدەدەن رایگەیاند: بەپێی توێژینەوە نوێیەكان بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا رێژەی توشبون بە گرژبونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

 

وتوشیەتی: بۆ خۆپاراستن لە پلەی گەرمای بەرز و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تیشكی خۆر لە رۆژانی وەرزی هاوین، پێویستە ئەو كەسانەی بەتەمەنن و نەخۆشییەكی درێژخایەنیان هەیە رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن.

 

یەکەم: مانەوەی لەبەر تیشكی خۆر:
بەهۆی ئاستی بەرزی چالاكی تیشیكی خۆر لە كاتژمێر (10:00)ـی پێشنوەڕۆ بۆ (06:00) سەر لە ئێوارە و بەرز بونەوەی پلەی گەرما لەبەر تیشكی خۆر نەمێننەوە، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان هەڵكشاوە.

 

دوەم: گرنگی دان بە ئاو خواردنەوە:
بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە لەش بڕێكی زۆر شلەمەنی لەڕێگەی عارەقكردنەوەوە دەكاتە دەرەوەی لەش، بۆیە  پێویستە گرنگی بە سیستەمی ئاو خواردنەوە بدرێت، كەمبونەوەی شلەمەنی لە لەشدا مەترسی سڕبونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشکی لێدەكرێت.

 

سێهەم: كاتی خواردنی دەرمانەكان:
ئەو دەرمانانەی لەلایەن پزیشكی تایبەتەوە بۆ كەسە بەتەمەنەكان نوسراوە، پێوستە لەكاتی خۆیدا بخورێت، ئەگەر پێویستی بە گۆڕانگاری لە كاتەكەدا هەبو، پێویستە دوای راوێژکردن بە پزیشک كاتێكی نوێ بۆخواردنی دەرمانەكان  دیاری بكرێت.

 

چوارەم: كاتی خەوتن
بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا، پێویستە خشتەی خەوێکی دیاریکراو پەیڕەو بکرێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە كە لەش بەرێژەی پێویست هۆرمۆنی (میلاتۆنین) بەرهەمبهێنێت.

 

د. یوری کۆنێڤ، ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، پێویستە لە وەرزی هاویندا پلەی گەرمی لەش بەیەكێك لە هۆكارەكانی فێنك كەرەوە داببەزێنرێت، هەروەها بۆ راهێنانی لەش و كاركردن پلەی گەرمی نائاسایدا گرنگی بە سیستمی کارکردن و پشودان بدرێت.



210 جار خوێندراوەتەوە