بە پێنج میوە رێگە لە هەڵوەرینى قژت بگرە

KNN : Kurdish News Network
08:30 - 04/07/2024
تەندروستی
+
-

پسپۆڕێکی‌ نەخۆشییەکانى پێست و چاندنەوەى قژ کۆمەڵێک میوەى ئاشکرا کردوە کە رێگری‌ دەکه‌ن لە هەڵوەرینی‌ قژ و نەهێشتنی‌ کڕێشی‌ سەر کە بونەتە کێشەیەکى باوى ئەم سەردەمە بەتایبەت لە خانماندا و یەکێکیش لەو میوانەى هاوکاریی قژ دەکات سێوە.

 

تەندروستى:KNNC


پسپۆڕێکى بوارى چاندنەوەى قژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى لەندەن رایگەیاندوە؛ دیارترین هۆکاری‌ هەڵوەرینی‌ قژ نه‌خۆشییه‌كی‌ بۆماوه‌ییه‌ له‌ ژنان و پیاواندا كه‌ پێی‌ ده‌وترێت كه‌چه‌ڵی‌.

 

ئه‌و پسپۆڕه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، "چەندین جۆری‌ دیکەی‌ هەڵوەرینی‌ قژ هەن وه‌ك بونی‌ پێستی‌ سەری‌ ناتەندروست  کە دەتوانرێت ئه‌و جۆره‌ قژهه‌ڵوه‌رینانه‌ رێگریان لێبکرێت له‌ڕێی‌ خواردنی‌ خۆراکی‌ تەندروست."

 

له‌و میوانه‌ش كه‌ کاردەکه‌ن بۆ رێگریکردن لە هەڵوەرینی‌ قژ بریتین له‌:

 

پاپایا
بڕێکی‌ زۆر کۆلاجینی‌ تێدایە كه‌ ئەوەش زۆرترین پرۆتینی‌ بەردەستە لە لەشدا، ئەم میوەیە بە تەنها بۆ دروستکردنەوە و بنیاتنانەوەی‌ قژ به‌سود نییە، بەڵکو پارێزگاری‌ لە توێغی‌ سەر دەکات کە دەکاتە چینی‌ دوەمی‌ پێست و تەندروستی‌ قژ باش و بەهێز دەکات.

 

ئەنەناس
زۆرترین ڤیتامینی‌ تێدایە، لەوانەش ڤیتامین (C) و ڤیتامین (B6)، هەروەها بڕێکی‌ زۆر دژەئۆکسیدی‌ تێدایە کە پێی‌ دەوترێت فلافۆنویدات و ترشی‌ فینۆلیە کە تەندروستی‌ قژ باش دەکات.


قۆخ
ئەو پزیشكه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ بۆ بەدەستهێنانی‌ قژێکی‌ تەندروست، پێویستە بێخی‌ سەر شێدار بێت، ئەم شێدارییەش بە خواردنی‌ قۆخ زیاد و بەهێز دەبێت، ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A) و (C)، ئەمەش هۆکارێکی‌ زۆر باشە بۆ شێداربونی‌ پێست و قژ.

 

کیوی
بڕێکی‌ زۆر ڤیتامین (A) و (H)ی‌ تێدایە لەگەڵ هەبونی‌ دژەئۆکسیدی‌ فلافۆنویدیە وەک بیتا کارۆتین و لوتین و زانسین.

 

سێو
سێو بڕێکی‌ زۆر ڤیتامینی‌ جۆراوجۆری‌ تێدایە كه‌ هەمویان زیندویەتی‌ دەدەن بە بێخی‌ سەر و تەندروستییه‌كی‌ باشی‌ پێ ده‌به‌خشن و رێگری‌ دەکات لە دروستبونی‌ کڕێشی‌ قژ.

1104 جار خوێندراوەتەوە