پۆلیڤیا... گەورەترین ساندویچ ئامادەكرا

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 03/07/2024
هەمەڕەنگ
+
-

بۆ تۆماركردنی ژمارەیەكی پێوانەیی لە دروستكردنی گەورەترین خواردنی خێرا (ساندویچ) ژمارەیەك خوێندكار لە پۆلیڤیا دو رۆژ سەرقاڵی ئامادەكردنی لەفەیەك بون كە تیرەكەی دو مەترە.


هەواڵ: (KNNC)


یەكێك لەخوێندكارەكان كە لە ئامادەكردنی خواردنەكە بەشداریكردوە رایگەیاند: بۆ دروستكردنی خواردنی خێرا (ساندویچ)ـی گۆشت كە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ تۆمار بكات لە گەورەییدا ستافەكە بڕی (300) كیلۆگرام ئارد و (380) كیلۆگرام گۆشت، كیسەیەك پیاز و كیسەیەك گێزرەیان بەكارهێناوە.


وتیشی: ژمارەی ستافەكە لە (100) خوێندكاری زانكۆ جیاوازەكانی ئەمەریكای لاتین بۆ ئامادەكاری خواردنی خێرا (ساندویچ) پێكهاتبون كە درێژییەكەی دو مەتربو.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەفەكە لە رۆژی (2ـی تەمموزی 2024) لەبەردەم ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی پۆلیڤیا نمایشكرا، كە ئەو جۆرە لەفە (ساندوپچ)ـە یەكێكە لە خواردنە بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە.

190 جار خوێندراوەتەوە