ئەنجومەنى وەزیران کۆبونەوەى
ئاسایی خۆى بەڕێوەدەبات، گرنگترین تەوەرەکانى کۆبونەوەکەش تایبەتە بە پرسى
هاوتاکردنى موچەى خانەنشینان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ و موچەى مانگەکانى 5 و 6ـى
موچەخۆران و هێزە ئەمنییەکان.
هەواڵ:KNNC
بەپێی تەوەرەکانى
کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران، لە تەوەرى یەکەمدا لەلایەن وەزیرى دارایی و
ئابورییەوە بابەتى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى هەرێم لەگەل هاوتاکردنیان لە
حکومەتى فیدراڵ بەپێی یاساى خانەنشینى یەکگرتو دەخرێتەڕو.
لە تەوەرى دوەمى
کۆبونەوەکەدا دەرئەنجامى کۆبونەوەى هاوبەشى هەردو حکومەتى فیدراڵ و هەرێم تایبەت
بە دەروازە سنورییەکان کە سەرەتاى ئەم مانگە بەڕێوەچو لەلایەن وەزیرانى ناوخۆ و
داراییەوە دەخرێتەڕو.
تەوەرى سێیەمى
کۆبونەوەکە وەزیرى دارایی بەدواداچونى بابەتى موچەى مانگى شەشى موچەخۆرانى هەرێم و
موچەى مانگەکانى 5 و 6ـى هێزە ئەمنییەکان دەخرێتەڕو، باسیش لە دواپێشهاتەکانى
بابەتى وردبینى و پێداچونەوەى لیستى موچەى هێزەکانى پێشمەرگە لەلایەن تیمى هاوبەشى
هەردو دیوانى چاودێرى دارایی هەرێم و حکومەتى فیدراڵ باسى لێوە دەکرێت.
2445 جار خوێندراوەتەوە