هاوپەیمانى ئیدارەى
دەوڵەت لەبارەى پێکهێنانى ئیدارەى پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە و پۆستى سەرۆکى
ئەنجومەنى نوێنەران هۆشدارى دەدات و رایدەگەیەنێت؛ پێویستە هەرچى زوە یەکلایی
بکرێنەوە.
هەواڵ:KNNC
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:
پێویستە لە زوترین کاتدا ئیدارەی پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە پێکبهێندرێت و حکومەتە
خۆجێییەکانیان دەستبەکاربن.
هەروەک جەختی لە پێویستی یەکلاییکردنەوەی پۆستى
سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کردوە بە زوترین کات و رایگەیاندوە؛ ماوەیەکی زۆرەو
دوای حەلبوسی ئەنجومەنى نوێنەران بێ سەرۆکە.
راشیگەیاند: تائێستا حكومەتەکەی سودانی (68%)
كارنامەی حكومەتەكەی جێبەجێكردوە و پشتیوانیكردنیشی بۆ حكومەت لەگفتوگۆكانی لەگەڵ
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بڕیارەكانی دوپاتکردەوە.
دەشڵێت: هەرجۆرە خراپەكاریی و هەڵەیەک بەرامبەر
ئەنجومەنی باڵای دادوەری جێگەی قبوڵكردن نییە و ئەنجومەنەکە هێڵی سورە.
101 جار خوێندراوەتەوە