بە پێی ئاماری نەتەوە
یەکگرتوەکان، ساڵی 2023 و ساڵی 2024 بەختەوەرترین ساڵی عێراقییەکان
بوە لە ماوەی دەیەی رابردودا.
هەواڵ:KNNC
بە پێی ئامارەکانی نەتەوە
یەکگرتوەکان، لە ساڵی 2011ەوە تا ئێستا ئاستی رەزامەندی عێراقییەکان لە
ژیانیان لە ساڵی 2023 و 2024دا گۆڕانکاری بەسەرداهاتوە و رێژەکەی لە بەرزبونەوەدایە.
لە کۆی زیاتر لە 165
وڵات لە پێوەرەکانی بەختەوەری جیهانیدا، کە لە ساڵەکانی 2011 و 2018 و
2014 ئەنجامدراوە عێراق لە نێوان پلەکانی 100 بۆ 110 بوە، بەهۆی
ئەوەی لەو ساڵانەدا شەڕ و ناکۆکی لە وڵاتەدا هەبوە و دۆخی ئابوری و
ئەمنی ناسەقامگیر بوە.
لە ساڵی 2019ەوە عێراق دۆخی
بەرەو باشبون چوە و پلەکانی بەرزبوەتەوە و بەشێوەیەک لە ساڵی 2023دا بەرزترین
ئاستی خۆی تۆمار کردوە، گەشتوەتە پلەی 97 لە کۆی 165 وڵاتی جیهان، لە ئەم ساڵیشدا
دوبارە بەرزبونەوەی تۆمار کردوە گەیشتە پلەی 93.
455 جار خوێندراوەتەوە