96 خێزان لە کەمپی هۆل دەگەڕێنەوە عێراق

KNN : Kurdish News Network
10:47 - 28/06/2024
عێراق
+
-

بڕیارە بەم نزیکانە 96 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆل-ی رۆژئاوای کوردستان بگەڕێنەوە وڵاتەکە.

 

هەواڵ:KNNC

 

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردوتەوە، ژمارەیەکی دیکە لە خێزانە عێراقییەکان کە لە کەمپی هۆل نیشتەجێن، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی بەم نزیکانە بگەڕێنەوەوە وڵاتەکە، کە ژمارەیان 96 خێزانە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پرسی گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆل بوەتە هۆی دروستکردنی فشارێکی زۆر، گەڕانەوەیان رەتدەکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لەو کەسانە خێزان و منداڵی چەکدارانی داعشن.

 

پێشتریش، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی بیانی و عەرەبی لە بەغدا ئەنجامدا و داوای لێکردن هاوڵاتییەکانیان لە کەمپی هۆل وەربگرنەوە، بونی کەمپەکەی لە ناوچەکە بە مەترسییەکی جدی وەسف کرد.

 

راشیگەیاند، کەمپی هۆل بۆمبێکی کاتییە و کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەکەن، هەروەها ئەو کەسانەی لەو کەمپە دەژین زیاتر لە 20 هەزار کەسیان تەمەنیان خوار 18 ساڵە.

153 جار خوێندراوەتەوە