ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی حاجییانی عێراق دەگەنەوە بەغداد

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 21/06/2024
عێراق
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، یەکەمین کاروانی حاجییانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانە و وشکانییەوە بگەڕێنەوە شاری بەغداد. 

هەواڵ:KNNC

 

بڕیارە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، یەکەمین کاروانی حاجییانی عێراق لە ڕێگەی دو گەشتی جیای ئاسمانییەوە بگەڕێننەوە شاری بەغداد و لەو بارەیەوەشەوە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندوە، گەڕانەوەی حاجییان لە شاری جەدەی سعودیەوە بۆ عێراق دەستپێدەکات.

وەزارەتەکە دەڵێت: یەکەم کاروان کاژێر 7:00ی ئێوارە دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغداد و گەشتەکەی دیکەش بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف دەبێت.

هاوکات بڕیاریشە لە سبەینێوە یەکەم کاروانی حاجیانی هەریمی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان  بگەڕێنەوە.

268 جار خوێندراوەتەوە