وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ڕوپێوییەکدا دەرکەوتوە کە 86%ی منداڵان مۆبایل و 79%یان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن.
هەواڵ:KNNC
عەبدولزەهرە
هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە؛ لە
ڕوپێوییەکی ساڵی ڕابردوودا دەرکەوتوە، 86 %ی منداڵان کە تەمەنییان پێنج ساڵ زیاترە مۆبایل بەکاردەهێن لەو ڕێژەیەش 90%ی کوڕن و 81% کچن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕوپێوییەکدا دەرکەوتوە کە تەنیا 14%ی خێزانەکان بەگشتی لە عێراق مۆبایل بەکارناهێنن و
ڕێژەی بەکارهێنەرانی مۆبایل لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەیە: بەغدادی
پایتەخت بەپلەی یەکەم دێت کە 97% و نەجەف بە پلەی دوەم دێت کە 93.5%ە و بەسرە 93% و کەرکوك92 % و لە واست کەمترین هاوڵاتی مۆبایل بەکاردەهێنن کە ڕێژەکەی 72%.
وەزارەتی
پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەنێو
منداڵاندا ( 79%)ە و دەرکەوتوە کە 85 %ی کوڕن و 72%ی کچن.
180 جار خوێندراوەتەوە