سکاڵا دژى وەزیرى پەیوەندییەکان تۆمار دەکرێت...بەهۆى تاقیکردنەوەکانەوە هێڵى ئینتەرنێتى راگرتوە

KNN : Kurdish News Network
11:30 - 29/08/2023
عێراق
+
-

سکاڵاى یاسایی دژى وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق تۆمار دەکرێت، بەپێى سکاڵاکەى لەسەرى تۆمار کراوە مافى گشتى خواردوە کاتێک لەکاتى تاقیکردنەوە گشتییەکاندا بڕیاریداوە بە راگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت لە عێراق.

هەواڵ:KNNC

بەپێى ئەو سکاڵایەى کە ئاڕاستەى دادگاى کەرخ کراوە، سکاڵا لەسەر هویام عەبود، وەزیرى پەیوەنییەکانى عێراق تۆمار کراوە کە بە بڕیارى ئەو لەکاتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوە گشتییەکانى کۆتایی ساڵ هێڵەکانى ئینتەرنێت لە عێراق لە چوارى بەیانى تا هەشتى بەیانى راگیراوە.

بەپێى سکاڵاکە مافى بەکارهێنانى ئینتەرنێت لە دەستورى عێراقدا چەسپاوە و ناکرێت بەپێى دەستور هیچ کەسێک بەربەست بۆ بەکارهێنانى دروست بکات.

هەر بەپێی سکاڵاکە، وەزیرى  پەیوەنییەکانى عێراق دەیتوانى بە رێگەى دیکە رێگە لە دزەکردنى پرسیارەکان بگرێت بەجۆرێک مافى گشتى پێشێل نەکات و سکاڵاکار داوا دەکات وەزیرى پەیوەندییەکان قەرەبوى ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەهۆى وەستانى ئینتەرنێتەوە گەیشتوە بە بڕى 150 ملیۆن دینار .

ئەوەش لەکاتێکدایە لە عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ رێگریکردن لە دزەپێکردنى پرسیارەکانى تاقیکردنەوە گشتییەکانى، هێڵى ئینتەرنێت بۆ چەند کاتژمێرێک راگیران.

 


214 جار خوێندراوەتەوە