دانیشتوانى
گەڕەکێکى هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و دەڵێن: کێشەى کەمئاویمان هەیە و ئەو
ئاوەش کە بۆمان دابینکراوە بەهۆى تیکەڵبون بە ئاوى زێراب پیسبووە.
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە،
دانیشتوانى گەڕەکى کریکارانى هەولێر، دژى کەمى ئاو و پیسبونى ئاوەکەیان، لەبەردەم
بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
یەکێک لە
دانیشتوانى گەڕەکەکە قسەى بۆ پەیامنێرى کەى ئێن ئین کرد و وتى،" ماوەى سێ
ساڵە لەو گرفتەداین، کێشەى کەمئاویمان هەیە و ئەو ئاوەشى پێمان دەدرێت تێکەڵ بە
ئاوەڕۆ و زێراب دەبێت و ئاوەکە بە پیسى دەگات پێمان".
ئاماژەى بەوەشکرد،
بەهۆى ئەو ئاوە پیسەوە توشى چەندین نەخۆشى هاتوون و ماوەى سێ ساڵە داوا دەکەن
بۆیان چارەسەر نەکراوە.
هەرچەندە ئەمڕۆ بە
بەڵێنى چارەسەرکردنى کێشەکانیان کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکەیان هێنا، بەڵام
وەکخۆیان دەڵێن،" ئەگەر کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت دەستدەکەنەوە بە خۆپیشاندان
و رێگە دەگرن".
256 جار خوێندراوەتەوە