بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو

KNN : Kurdish News Network
06:03 - 14/04/2023
کوردستان
+
-

حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە بەشێکى کرێى ئاوى ئەو هاوبەشانەى کە قەرزى کەڵەکەبوى ئاویان لایە.

هەواڵ: KNNC
وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار رایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتمان بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی  قەرزی كەڵەكەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە.

ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە، تەنیا بۆ یەك مانگە و بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەکەش، هەر لە ئێستاوە هەتا 10/5/2023 دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن، هەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی ئەو مانگەدا قەرزەكانی بداتەوە، حكوومەت وەک پاڵپشتییەک لە 15%ی قەرزەكەی خۆش دەبێت.

8301 جار خوێندراوەتەوە