وهزیری كارو كاروباری كۆمهڵایهتی حكومهتی ههرێمی
كوردستان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا ئەنجامداوە و
جەختیش لەوە دەکاتەوە، لیژنەیەك پێکهێندراوە بۆ تاوتوێ کردنی بابەتی قەرزی بچوک بۆ
ئەوەی دەست بکەین بە پێدانی قەرز بە گەنجان بۆ پڕۆژەی بچوك.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
رایگەیاند: لە سەرەتای ئەم کابینەوە ڕاپۆرتێکی پڕ زانیاری و ئامارمان دا بەئەنجومەنی
وهزیرانی ههرێمی كوردستان بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچوک، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا
و سەرهەڵدانەوەی قەیرانی دارایی نەتوانرا ڕەزامەندی بدرێت.
راشیگەیاند: لەسەر هەمان راپۆرت سەرۆکی حکومەت لەئێستادا
بەڕێزیان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ تاوتوێ کردنی ئەو بابەتە پێکهێناوە تا بەزووترین
کات دەست بکەینەوە بەپێدانی قەرز بەگەنجان بۆ پڕۆژەی بچوک.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا یاداشتی
لەیەك تێگەیشتنیان واژۆکردوە لەسەر پەرەپێدان بەخوێندنی پیشەیی تا سوود لەسەنتەرەکانی
ڕاهێنانی پیشەییەکانمان وەربگرن و توانیویانە پێنج هەزارو 166 هەلی کار بڕەخسێنین.
کوێستان محەمەد دەشڵێت: لهماوهی كاركردنی ئهم كابینهیهدا
دهستهبهری كۆمهڵایهتی بۆ 24 ههزارو 227 كرێكار كراوه.
وتیشی: لەم کابینەیە گرنگی تایبەتمان بەخولەکانی ڕاهێنانی
پیشەیی داوە، دوو سەنتەری تازەمان کردۆتەوە لەهەڵەبجەو ڕاپەڕین، 390 خولمان کردوەتەوە،
پێنج هەزار و 697 گەنج بەشدار بوون و بڕوانامەیان وەرگرتوە.
239 جار خوێندراوەتەوە