سەڵاحەدین دەمیرتاش لەرێگەی باشاك
دەمیرتاشی هاوسەرییەوە پەیامێکی لەبارەی کوژرانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و وەک
پاڵپشتییەك قژی تاشی.
سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: بەرخۆدان بەرامبەر ستەم و داپڵۆسین بە
تەنها بەرپرسیارییەتی ژنان نییە.
راشیگەیاند: وەک
پشتیوانییەک بۆ بەرخۆدانی ئازادی و یەکسانی کە ژنان ڕابەرایەتی دەکەن و بۆ نیشاندانی
هاوسەنگەریمان لەگەڵ بەرخودانی ئازادی خەڵکی ئێراندا، لەگەڵ هاوڕێی زیندانم سەلجووق
مزراقلی ئەمڕۆ پێکەوە قژمان تاشی.
باسی
لەوەشکردوە، هەموو سیستەمەکانی ستەم و چەوساندنەوە بەرامبەر بەرخودانی گەل، زو یان
درەنگ دەڕوخێن.
وتیشی: بۆ مەهسا
ئەمینی لە خوای گەورە داوای ڕەحمەت و بۆ خێزانەکەی و گەلەکەمان ئارامگری دەخوازم و
سەرەخۆشیان لێدەکەم. لەگەڵ سڵاومدا، هەستی هاودەنگی خۆمانتان پێ دەگەیەنم.
232 جار خوێندراوەتەوە