ئیبراهیم رەئیسی بۆ خۆپیشاندەران: ئەو ئاژاوەیەی دروستتان کردوە قبوڵ ناکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:36 - 23/09/2022
جیهان

سەرۆکی ئێران هۆشداری دەداتە خۆپیشاندەران و دەڵێت، ئەو ئاژاوەیەی دروستیان کردوە قبوڵناکرێت و ڕێکار دژى هەر تێکدانێک دەگرنە بەر.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە پەراوێزی کارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە  نیویۆرک سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی ڕایگەیاند، فەرمانی کردوە لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینى بکرێت و وردەکارییەکانیشى بۆ ڕای گشتى ئاشکرا بکرێت.

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانیش ،دەڵێت، ئازادی دەربڕین لە ئێراندا هەیە و بەڵام ئاژاوە و تێکدان قبوڵناکەن و ڕوبەرووی دەبنەوە .

وتەکانی ڕەئیسسی لە کاتێکدایە دوێنێش سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دایە خۆپیشاندەران کە کاری تێکدان نەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ سەرەتای دەستوەردانی ئەو سوپایە لە کردە ناوخۆییەکاندا.

 لەدوای کوژرانی ژینا ئەمینی خەڵکی سەقزەوە شەپۆلێکى خۆپیشاندان و ناڕەزایی  سەرجەم  ئێرانی گرتوەتەوە و تا ئێستا 31 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون .

143 جار خوێندراوەتەوە