سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
03:20 - 22/09/2022
کوردستان
+
-

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەپێی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری هەر کەسێك مۆڵەتەکەی بەسەرچوبێت 60 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: بەپێی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری، هەر كەسێك مۆڵەتی بەسەرچوبێت و نوێی نەكردبێتەوە و لەناو شار بێت، بۆ یەك مانگ لێخۆشبونی بۆ دەكرێت و بۆ دانیشتووانی دەرەوەی شاریش دوو مانگ لێخۆشبونی بۆ دەكرێت.

دەشڵێت: وادەیە هەر كەسێك مۆڵەتی شۆفێری بەسەرچووبێت و نوێ نەكردبێتەوە بۆ هەر مانگێك پێنج هەزار دینار سزای بۆ دەنوسرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر کەسێك مۆڵەتەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ بەسەرچوبێت 60 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.

824 جار خوێندراوەتەوە