بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
ئامادەکاری دابەشکردنی هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیانی راگەیاند و
دڵنیایشی دا لە بارەی کوالیتی سەرجەم ماددەکان.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند: ئەو مادە خۆراکیانەی دێنە ناو سلێمانی زۆر
زیادیکردوە, پار چوار بەشە خۆراک
دابەشکراوە ئێمە تەنیا 12 گەنجینەمان هەیە و تواناکانمان سنوردارە.
لە بارەی خراپی کوالیتی بەشەخۆراکی مانگانەوە دەشڵێت: بە هیچ شێوەیەك ئەو
دەنگۆیانە راست نییە و برنجەکەی کێشەی نییە ئەو برنجەی دێت، هەموی دابەشدەکرێت.
راشیگەیاند: ئەو برنجەشی کە دێت کوالیتییەکەی زۆر باشە لەوانەیە لێنانەکەی
باش نەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ شاندی بەغداد نانیان لەو ئاردە دروست کردوە.
ئاشکراشیکرد، دەنگۆی خراپی کوالیتی خواردن تەنیا پڕوپاگەندەی چەند
بازرگانێکە بۆ ئەوەی خۆراکەکە بە هەرزان بکڕن و دواتر بە خەڵکی بفرۆشنەوە.
166 جار خوێندراوەتەوە