وەزیری بازرگانی عێراق: هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانە یەکشەممەی داهاتو دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
05:41 - 21/09/2022
عێراق
+
-

وەزیری بازرگانی عێراق ئامادەسازی بۆ دابەشکردنی هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانی راگەیاند کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتو دابەش دەکرێت.

 

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە: کۆمپانیای گشتی بازرگانی پێداویستی خۆراکی سەر بە وەزارەت ئامادەکارییە هونەری و کارگێڕییەکانی تەواو کردوە و تەواوی پێداویستییە خۆراکییان رادەستی کۆگاکان کردوە بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکرێت.

 

داواشی لە سەرجەم بریکارەکانی کردوە سەردانی بنکەکان بکەن بۆ ئەوەی پشکی خۆیان وەگرن بەپێی ئەو خشتەی بۆیان دانراوە.

 

دڵنیایی داوەتە هاوڵاتییانیش کە بە یەکجار سەرجەم ماددەکان بەبێ دواکەوتن وەردەگرن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمپانیا هەڵدەستی بە فۆرشتنی ئاردی داس و شیری دۆڤیلاکی فەڕەنسی راستەوخۆ بە هاوڵاتییان بە نرخێکی زۆر هەرزان.  

1360 جار خوێندراوەتەوە