سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاشکرای
دەکات، ئەگەر کێشەی پەینی کیمیایی چارەسەر نەکرێت، قەیرانی خۆراک له جیهاندا
دروستده‌بێت، دەشڵێت: پێویسته قەیرانی دانەوێڵه تێپەڕێنین.
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
لە وتاری ده‌ستپێكی کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوه یەکگرتوەکانرایگەیاند؛ جیهان
له تەنگژەیەکی گەوره‌دایه و رۆژ به رۆژ جیاکارییەکان زۆرتردەبن، وتیشی: "ئەگەر کێشەی پەینی کیمیایی چارەسەر نەکرێت،
قەیرانی خۆراک له جیهاندا دروست ده‌بێت".
رونیکردەوە، هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە تەنها قەیرانکان چارەسەر بکات،
راشیگەیاند؛ "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانێت روبەڕوی
ئالنگارییەکان ببێتەوه، جیهان له زستانی داهاتودا روبەڕوی شەپۆلێکی توڕەیی ده‌بێتەوه".
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی
ئێران سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رونیكرده‌وه، هێشتا رێگەیەکی دور بۆ رێككه‌وتن
ماوە.
164 جار خوێندراوەتەوە