سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت شارەزای ئابوریم و هەڵاوسانی ئابوریش مەترسیی بۆ سەر وڵاتەکەی دروست ناکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە ئێستا بە مەبەستی بەشداریی لە 77ەمین کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەئەمریکایە، لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەفیزیۆنی پیبی ئێس-ی ئەو ولاتە رایگەیاند؛ هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکەی مەترسییەک نییەکە چارەسەر نەکرێت.
ئەردۆغان وتویەتی: ئەو پسپۆڕی ئابورییە و لە ئێستادا کە هەڵاوسانی ئابوری گەیشتوەتە 80٪ مارکێت و بازارەکانی وڵاتەکە روبەڕوی کەمیی پێداویستی نەوبوەتەوە و هاوڵاتییانی تورکیاش دەتوانن پێداویستییەکانیان دابینبکەن.
بە وتەی سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵاوسانی ئابوریی ئەوروپا لە نێوان هەشت بۆ 9٪ە بەلام مەترسی ئابوریی لەسەر ئەو وڵاتانە هەیە چونکە لە ئێستادا زۆرەبەی پێدوایستییە سەرەکییەکان لەمارکێت و بازاڕەکانی ئەو وڵاتانە دەست ناکەون.
452 جار خوێندراوەتەوە