شەڕێکی قورس لەنێوان داعش و حەشدی شەعبی رویداوە و کوژراو هەیە

KNN : Kurdish News Network
07:39 - 18/09/2022
عێراق
+
-

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایدەگەیەنێت، لە باشوری موسڵ شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی دروست بوە و چەند چەکدارێکی حەشد کوژراون.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند: لە ئەنجامی پێکدارانی نێوان حەشدی شەعبی و داعش، دو ئەندامی حەشدی شەعبی کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربون.

 

دەشڵێت: لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانەکە بەردەوامە و هێزی زیاتر رەوانەی ئەو شوێنە کراوە.

1001 جار خوێندراوەتەوە