پڕۆژەی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبون بۆ کرێنشینان لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 18/09/2022
ئابوری

پڕۆژەی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە هەرێمى کوردستان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش لەبارەى قیستى مانگانەى یەکەکان هەواڵى دڵخۆشکەر رادەگەیەنێت.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن، لە هەولێر دەستیان پێکردووە و وەبەرهێنەر و زەوی دەسنیشان کراوە و نرخ و قیستی یەکەکان دیارکراون.

وتیشى، سەرجەم فەرمانگە و ئیدارە سەربەخۆکانیان ئاگادار کردونەتەوە پەلە بکەن لە دەستنیشانکردنی زەوی و وەبەرهێنەرەکان و بڕی پارەی پێشەکی و قیستی مانگانەی یەکەکانیش کەمە، هەروەها ماوەکەی درێژخایەنە و 15 ساڵە.

بڕیارە 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکرێن، هاوڵاتیانیش بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە لە رێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان تۆمار کردووە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونیش دەڵێت: یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەدرێت بەو کەسانەی پێشتر سوودمەند نەبون

479 جار خوێندراوەتەوە