چوارچێوەی هەماهەنگی نامەیەکی ئاڕاستەی موقتەدا سەدر
کردوە و رازی بون بە داواکارییەکەی بۆ دانانی کاتێك ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
پێشوەختە.
عەلی جەمالی، ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەرۆکی
نامەیەکی چوارچێوەی بۆ موقتەدا سەدر ئاشکرا کرد.
دەشڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی دڵنیایی دەدات دانیشتنی
داهاتوی پەرلەمان زۆر گرنگ دەبێت و تەشریفی نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دڵنیاییان داوەتە سەدر لەو
دانیشتنەدا پێشنیاری پڕۆژەیاسای گۆڕینی یاساکانی هەڵبژاردن گفتوگۆی لێوەدەکرێت و
کاتێکیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دادەنرێت.
راشیگەیاند: سەدر داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە
دەکات، ئەمەش داواکاری سەرجەم فراکسیۆنەکانە و زۆربەشیان دەیانەوێت گۆڕانکاری لە
یاسای هەڵبژاردندا بکرێت.
1821 جار خوێندراوەتەوە