بڕیارە لە شاری سەمەرقەندی رۆژهەڵاتی ئۆزبەکستانی،
ئەندامی پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت، کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام
لە رێکخراوی هاریکاریی شەنگهای بەڕێوەبچێت.
لە لوتکەکەدا چین، رووسیا، کازاخستان، تاجیکستان، قیرغستان،
ئوزباکستان، هیندستان و پاکستان کە ئەندامی سەرەکیی رێکخراوەکەن بەشدار دەبن؛
هاوکات وڵاتانی چاودێر و هاوبەشانی دیالۆگ لە لووتکەکە بانگهێشتکراون کە گرنگترینیان
ئێران، تورکیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا و بێلاڕوسن.
لە رۆژی یەکەمی لوتکەکەدا، لە کۆبوونەوەی نێوان پووتین و رەئیسی، کۆمەڵێک
رێککەوتنی نێوانیان ئیمزاکرا و ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا وتی "لە قۆناغی
کۆتاییدا، کار لەسەر رێککەوتنێکی گەورەی نێوان رووسیا و ئێران دەکرێت کە دەبێتە دەستکەوتێکی
گرنگی هاوبەشیی ستراتیژیمان. هەفتەی داهاتووش شاندێکی بازرگانیی رووسیا دەنێرینە ئێران
کە 80 کۆمپانیای رووسی تێیدا بەشداردەبن".
لە کۆبوونەوە دیارەکانی ئەمڕۆش کە سەرنجێکی زۆری لەسەرە، کۆبوونەوەی
نێوان ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیایە
و چاوەڕوان دەکرێت تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان تایبەت بێت بە دۆخی سووریا و رۆژئاوای
کوردستان.
370 جار خوێندراوەتەوە