ئاژانسی هەواڵی روسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا بڵاویکردەوە، شەڕ
و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستی پێکردەوە و تا ئێستا
نزیکەی 100 سەرباز کوژراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند: شەڕ و پێکدادان
لەگەڵ هێزەکانی ئازەربایجانی دراوسێی سەریهەڵدایەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر
سەرباز لە هەردولا کوژراون.
دەشڵێت: نزیکەی 49 سەربازی ئەرمەنی کوژراون و ئازەربایجانیش کوژرانی زیاتر
لە 50 سەربازی خۆی راگەیاندوە.
راشیگەیاند: ئازەربایجان تۆپخانە و هاوەن و چەکی قورسی لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا
بەکارهێناوە و دۆخی سەر سنور زۆر ئاڵۆزە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دو رۆژ لەمەوبەر شەڕ لەنێوان ئەو دو وڵاتەدا دروست بو،
بەڵام بە هاوکاری چەند وڵاتێك دۆخەکە هێورکرایەوە.
لە ساڵی 2020 شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو دو وڵاتەدا سەریهەڵدا و لە
کۆتاییدا ئازەربایجان کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمی قەرەباخی راگەیاند و سوپای ئەرمینیا لە
بەشێك لە ناوچەکانی سەر سنور کشایەوە و شەڕەکە کۆتایی هات.
430 جار خوێندراوەتەوە