(21) ساڵ دوای روداوی (11)ی سێپتەمبەر... چی گۆڕا؟

KNN : Kurdish News Network
02:44 - 11/09/2022
ڕاپۆرت
+
-

ئه‌مڕۆ (21) ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی (11)ی سێپتەمبەری (2011)ی ئە‌مه‌ریکادا، کە لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر هەردو تاوەری بازرگانی جیهانی، نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستداو سەدان کەسی دیکەش برینداربون.

بەرەبەیانی رۆژی (11) ئەیلولی ساڵی (2001)، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و دواتریش جیهان توشی شۆك بو، كاتێك شاشەی تەلەفزیۆنەكان راستەوخۆ دیمەنی دو فڕۆكەی رفێندراویان گواستەوە كە خۆیان كێشا بە باڵەخانی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرك و دواتر لەگەڵ زەویدا یەكسان بونەوە، هەر لەو رۆژدا فڕۆكەیەكی دیكەش خۆی بە بەشێك لە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پنتاگۆن)دا كێشا و فڕۆكەیەكی تریش پێش پێكانی ئامانجەكەی كەوتە خوارەوە.

بە پێی گێڕانەوەی فەرمی حكومەتی ئەمریكا، رۆژی سێشەممە (١١)ی ئەیلولی ساڵی (٢٠٠١) نۆزدە كەس كە پەیوەندییان بە رێكخراوی ئەلقاعیدەوە هەبو، دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی هێرشەكان بە فڕۆكەی مەدنی ڕفێنراو، پلانەكە بە چوار بەش جێبەجێكرا، یەكەم هێرشیان سەعات (٨:٤٦) خولەکی بەیانی بە كاتی نیویۆرك ئەنجامدرا، كە یەكێك لە فڕۆكەكان خۆی كێشا بە تاوەری باكوری ناوەندی بازرگانی جیهانی، دواتریش و لە سەعات (٩:٠٣) خولەك، فڕۆكەی دوەم خۆی كێشا بە تاوەری باشوردا.

دوای زیاتر لە نیوسەعاتیش بەسەر روداوی باڵەخانەكەی ناوەندی بازرگانی، فڕۆكەی سێیەم خۆی كێشا بە بینای وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پنتاگۆن) و بەشێكی بیناكەی خاپوركرد، فڕۆكەی چوارەمیش پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەكەی كەوتە خوارەوە.

بەهۆی داڕمانی هەردو باڵەخانەكەوە، نزیكەی (3) هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران كەسی دیكەش برینداربون و جگە لەوەش دەیان كەس لە روداوەكەدا بێسەروشوێن بون.

•نوسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکی (F.B.I) راپۆرتی سەرەتایی دەستکەوت لەبارەی ئەوەی یەکێک لەو دو فڕۆکەیە پێش فڕینیان دەستی بەسەرداگیراوە و رفێندراوە، لەگەڵ ئەوەی جۆری فڕۆکەکە بۆینگ (767) بوە.

دوای روداوەکە چی رویدا؟
•وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ژمارەیەکی زۆر لە هێزی ئەمنی بڵاوەپێکرد.

•ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمۆبێلی فریاگوزاری لە شوێنی روداوەکە جێگیرکران کە بە سەدان برینداریان بۆ نەخۆشخانەکان دەگواستەوە.

•حاکمی نیویۆرک حاڵەتی لە ناکاوی لە پایتەخت راگەیاند.

•سەرجەم باڵەخانە فەرمییەکان بە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێسەوە چۆڵکران.

•نرخی سەرجەم پشکەکانی وڵ ستریت دابەزینیان بە خۆیانەوە بینی.

•بەهای دۆلاری ئەمەریکی لەبەرامبەر یۆرۆ و یەنی ژاپۆنی دابەزینی بەچاوی بەخۆیەوە بینی.

*  لە وتارێكدا جۆرج بۆشی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمەریكا رایگەیاند: وڵاتەكەی جیاوازی ناكات لەنێوان تیرۆریستەكان و ئەو كەسانەی پارێزگارییان لێ دەكەن.

* واشنتۆن حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند و یەكە فریاگوزارییەكان ئاڕاستەی شوێنی روداوەكان كران.

* كۆمپانیای ئەمەریكان ئەیرلاینز، كە خاوەنی ئەو دو فڕۆكەیە بو، رایگەیاند؛ هەردو فڕۆكەكە (156) سەرنشینیان هەڵگرتوە و سەرجەمیان لە روداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە.

* نرخی نەوتی خاوی ئەمەریكا بۆ هەر بەرمیلێك بڕی (3) دۆلار بەرزبوەوە و گەیشتە (31) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

* دوای روخانی هەردو باڵەخانەكە، بەشێك لە بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاش ڕوخا، ئەوەش دوای ئەوەی فڕۆكەیەك خۆی كێشا بە بارەگەكەدا.

* لە ویلایەتی پنسلڤانیا فڕۆكەیەكی جۆری بۆینگ (747) بە (80) سەرنشینەوە كەوتە خوارەوە و یەكێتی فڕۆكەوانی ئەمەریكاش سەرجەم گەشتە ناوخۆییەكانی وڵاتی هەڵپەسارد.

* دوای روداوەكە جۆرج بوش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حكومەتەكەی كۆبوەوە كە پێكهاتبون لە دیك چینی جێگری سەرۆك و كۆڵن پاوڵ وەزیری دەرەوە و دۆناڵد رامسفێڵد وەزیری بەرگری و كۆندۆلیزارایس راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و جۆرج تینیت سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ناوەندی.

* ئەمەریكا پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی ئوسامە بنلادن و رێكخراوی قاعیدە كرد.

(11)ی ئەیلول گۆڕانكارییەكی گەورەی لە سیاسەتی ئەمریكادا دروستكرد، لە دوای ئەو هێرشانە، ئەمەریكا شەڕی لە دژی تیرۆر ڕاگەیاند،كە بوە هۆی دروستكردنی جەنگی ئەفغانستان و عێراق و ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێن و تاڵیبانی ئەفغانستان.

ئەمەریكا لەو روداوەدا نەیتوانی پارێزگاری لە داموزەگا فەرمی و ئەمنییەكانی خۆی بكات و شكشتی هێنا، بەڵام وەك چاودێران باسی لێوە دەكەن، ئەمەریكا وانەیەكی گەورە فێربو لەو روداوە، ئەوەش وایكرد لەوكاتەوە بڕیار بدرێت كە هەماهەنگی تەواو دروست بكرێت لەنێو ئاژانسە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی ئەمەریكا، جگە لەوەش بڕیاردا بە توندوتۆڵكردنی فڕۆكەخانەكانی وڵات، تاوەكو ڕوداوی لە جۆرە دوبارە نەبێتەوە.

160 جار خوێندراوەتەوە