بەرنامەی واتسئاپ لەسەر چەند ئامێرێک لەکار دەکەوێت

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 10/09/2022
زانستی
+
-

وابڕیارە (واتسئاپ) کە بەناوبانگترین ئەپڵیکەیشنی نامە ناردنی جیهانە، کارەکانی لەسەر ملیۆنان ئایفۆنی کۆن رابگرێت.

ماڵپەڕی (ماشابڵ)ی بڵاویکردۆتەوە کە ئەپەکە پێشتر بەکارهێنەرانی لەم مۆبایلانە ئاگادار کردۆتەوە کە بەم زووانە ئەپلیکەیشنەکە کار لەسەر ئامێرە زیرەکەکانیان رادەگرێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەشی بەوەداوە کە (واتسئاپ) چیتر لەسەر ئامێرەکانی iOS 10 و iOS 11 کار ناکات و ئەم بابەتەش لە 24ی تشرینی یەکەم داهاتووەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

سەبارەت بەو مۆبایلانەی کە سیستەمی ئەندرۆیدیان هەیە، بەرنامەکە پێویستی بە ئەندرۆید 4.1یان نوێترە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی کار بکات.

ئەوەش خراوەتەروو کە بەکارهێنەرانی مۆبایلە کۆنەکانی ئایفۆن دەتوانن بە نوێکردنەوەی بەرنامەکان سیستەمی کارپێکردنەکانیان نوێ بکەنەوە.

834 جار خوێندراوەتەوە