یانەى دهۆک گەڕایەوە خولى نایابى عێراق

KNN : Kurdish News Network
08:28 - 10/09/2022
وەرزش
+
-

لەناو هاندان و پاڵپشتى هەزاران هاندەر، یاریزانانى دهۆک سەرکەوتنێکى گەورەیان تۆمارکرد و گەڕانەوە خولى نایابى عێراق.

ئێوارەى ئەمرۆ، لە قۆناغی کۆتایی پلەی ئۆفی یانە نایابەکانی عێراق، یانەی دهۆک لەناو جۆشوخرۆشى هاندەرانیدا بە دوو گۆڵى بێ وەڵام، بەسەر یانەى ئەمانەى بەغدادا سەرکەوتوو و توانى سەربکەوێت بۆ خولى نایابى عێراق.

دواى سەرکەوتنەکە، جۆشوخرۆشى هاندەران و دڵخۆشیان بە ئەنجامەکە لە شەقامەکانى شارى دهۆک درێژەى کێشا.

یانەى دهۆک شەش ساڵە لە خولى نایابى عێراق دورە و بەو ئەنجامەى ئەمڕۆیى، توانى شانبەشانى یانەکانى هەولێر و نەورۆز و زاخۆ، بەشدارى خولى یانە نایابەکانى عیراق بکات.

191 جار خوێندراوەتەوە