وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت؛ بەھۆی دابینکردنی چەک بۆ ڕوسیا، واشنتۆن سزای نوێ بەسەر سوپای پاسداران و ژمارەیەک کۆمپانیای ئێرانیدا دەسەپێنێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، "بەهۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕوسیا، سزای نوێ بەسەر سوپای پاسداراندا دەسەپێنن کە واشنتن خستوویەتیە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، سزاکان سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە کە تێوەگلاون لە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و ئەو کۆمپانیایەش کە فڕۆکەکانی بۆ ڕوسیا گواستووەتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا جەختیشی کردووەتەوە، ئەمریکا سورە لەسەر جێبەجێکردنی ھەموو ئەو سزایانەی کە بە سەر روسیادا سەپاندوویەتی و بەسەر ئێرانیشدا دەیسەپێنێت بەهۆی ھاوکاریکردنی لە شەڕی دژ بە ئۆکراین.
1116 جار خوێندراوەتەوە