هەموو دراوەکان بەرامبەر دینار دابەزین

KNN : Kurdish News Network
10:36 - 07/09/2022
ئابوری

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕەکانى هەرێم، گۆڕانکارى لە نرخى دراوەکان رویدا و نرخی دۆلار و پاوەن و یۆرۆ، دابەزینیان بەخۆیانەوە بینى.

نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:

نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زارو 150 دیناره‌‌.
نرخی (100) یۆرۆ بە (146) هەزار دینارە.
نرخی (100) پاوەند یەکسانە بە (168) هەزار دینار.
(100) لیرەى تورکى بە هەشت هەزار دینارە.
(100) هەزار تمەنى ئێرانى بە چوار هەزار و (800) دینارە.

9877 جار خوێندراوەتەوە