زۆرجار لە ناوەوە توشى نەخۆشییەک بوین و هەستى پێناکەین، بەڵام نینۆکەکانمان بە شێوازى گۆڕانى رەنگەکانیان جۆرى ئەو نەخۆشى و کێشەیە دیارى دەکەن کە لە ناوەوەماندا توشى بوین، لێرەدا لە رێگەى شێوەى نینۆکەکانەوە جۆرى نەخۆشییەکان دیارى دەکەین.
1/ زەردهەڵگەرانى بەشى سەرەوەى نینۆک:
ئایا دەزانی نینۆکەکانت دەتوانن ببنە بەڵگە بەسەر تەندروستى
لاشەمانەوە، خەت خەت بونى نینۆکەکان یان زەردهەڵگەڕانى
بەشى سەرەوەى نینۆک بێ هۆکار نیە، بە دڵنیاییەوە ئاماژەن بۆ ئەوەى پێمان بڵێن نا ڕێکیەک
لە بەشى ناوەوەى جەستەماندا ڕویداوەو ئێمە ئاگامان لێى نیە. هەرکاتێک کێشەیەک لە
جگەر و سی و و دڵماندا ڕویدا ئەوا بە خێرایى لە نینۆکەکانماندا دەردەکەون.
٢/نینۆکە کاڵەکان :
هەرکات بینیت ڕەنگى نینۆکەکانت گۆڕا بۆ ڕەنگێکى زەردباو یان
بێ ڕەنگ بوو بزانە کەم خوێنیت یان یان دڵ و گورچیلەت کێشەیان تێدایە یان دەکرێت ژەهراوى
بوبێتیت و سەردانى پزیشک بکە بۆ ئەنجامدانى پشکنین.
٣/نینۆکە سپیەکان:
ئەگەر هاتوو ڕەنگى نینۆکەکانت گۆڕا بۆ ڕەنگى سپى ئەوا
بزانە توشى هەو کردنى جگەر بویت, ئەوەتا پەنجەکانیش زەرد هەڵگەڕاون, کەواتە جگەرت
داغان بوە.
٤/ نینۆکە زەردەکان:
ئەگەر بینیت نینۆکەکانت زەرد بون ئەوا بزانە توشى کەڕو
بون کە ئەمەش ئاماژەیەکى مەترسیدارە بۆ توش بون بە نەخۆشى غودەى دەرەقى و شەکرەو سەدەف,
دور نیە نینۆکەکان لەم حاڵەتەدا هەڵبوەرێن.
٥/ نینۆکە شین باوەکان:
ئەو نینۆکانەی کە ڕەنگیان شین هەڵگەڕاوە لەوانەیە مانای
ئەوە بێت کە جەستەت ئۆکسجینی پێویستى پێ
ناگات. ئەمەش دەکرێت ئاماژە بێت بۆ کێشەی سییەکان، وەکو ئیمفیزم. هەندێک کاتیش کێشە
لە دڵدا دەبێتە هۆی شین هەڵگەڕانى نینۆکەکان.
٦/ نینۆکە شەپۆلدارەکان:
ئەگەر ڕوی سەرەوەى نینۆکەکانت شەپۆلی تێکەوت یان چاڵ چاڵ
بو ئەوا نیشانەیە بۆ توش بون بە نەخۆشى سەدەف یان جومگەکانت توشى هەو کردن بون. لەم
کاتەدا ڕەنگى پێستى ژێر نینۆکەکە قاوەیى دەردەکەون.
٧/ ڕزین و شەق بونى نینۆکەکان:
ئەم جۆرە لە نینۆک کە وەک ڕزیو دێنە بەرچاو و زو زو بەشێکى
لێ دەبیتەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە نەخۆشى غودەوە هەیەو پێوستتە چارەسەری غودە وەربگریت.
٨/ نینۆکى قوپاو چەماوە:
ئیلتیهابی
زۆرو درێژخایەن وا لە نینۆکەکان دەکات کە بچەمێنەوەو بشکێنەوە ناو پێستى دەورى نینۆکەکە
و خاوەن ئەم نینۆکانە هەمیشە هەست بە بێزارى دەکەن بەهۆى ئەوەى کە نینۆکەکان دەچەقنە
پێستیان و ئازاریان دەدەن.
٩/ خەتى ڕەشى ژێر نینۆکەکن ئاماژەن بۆ چی؟
ئەم جۆرە لە نینۆک ڕەش بونەوە هۆکارى زۆرە بەلام ئاماژەن
بۆ ئەوەى کە خاوەنەکەى توشى شێرپەنجەى پێست بوە بە مەرجێک بە هۆى بەرکەوتنەوە ڕەش
نەبوبێتەوە.
١٠/ نینۆکە قەزەمەکان:
زۆر جار ئەم جۆرە نینۆکە بە هۆى لێگرتنەوە واى لێدێت, لەوانەیە
جگە لە خووێکی کۆن هیچی تر نەبێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا نیشانەی دڵەڕاوکێیەکی بەردەوامە
کە دەتوانێت سوود لە چارەسەرى دەرونى وەربگرێت.
١١/نینۆکە تەمەڵەکان:
مەرج نیە هەرجۆرێک لەم نینۆکانەت هەبوو ئەوا توشى نەخۆشىیەک
بوبێتیت بەلام باشتر وایە کە گۆڕانکارى بەسەر
ڕەنگ و جۆرى نینۆکت هات سەردانى پزیشک بکەیت و ئاگادارى تەندروستى خۆت بیت.
وەرگێران و ئامادەکردنى؛ عەدنان عيزەدین
700 جار خوێندراوەتەوە