تەندروستی سلێمانی: یەکێک لەو ژنانەی شەوی رابردو سوتا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
10:53 - 19/08/2022
تەندروستی
+
-

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی یەکێک لەو ژنانەی شەوی رابردو لەگەڵ ژنێکی دیکەدا سوتا و گەیەندرایە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی،کۆچی دوایی کرد.

ئەو ژنەی بەهۆی زۆری سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە ناوی پەیمان فایەقە و تەمەنی 25 ساڵ بووە و دایکی سێ منداڵ بوە.

شەوی رابردو سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند؛ لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی دو ژن سوتان کە ئەو دو ژنە ویستبویان ئاوبکەنە موبەریدەوە، بەڵام بەنزین دەرچوە و گڕی گرتوە و سوتان.

238 جار خوێندراوەتەوە