کۆریای باکور هاوکاریی دارایی کۆریای باشور رەت دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:39 - 19/08/2022
جیهان
+
-

کۆریای باکور، هاوکاریی دارایی کۆریای باشور رەت دەکاتەوە لە بەرامبەر دەستبەرداربون لە چەکە ئەتۆمییەکانی.

کیم یو جۆنگ، خۆشکی کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکور، لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەیان، هێرشی توندی کردە سەر، یون سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوری دراوسێیان ‌و ئەو لێداوانانەی بە بێمانا وەسف کرد کە چەند رۆژی رابردو داوای لە حکومەتی پیۆنگ یانگ کرد، دستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بێت.

خوشکەکەی رێبەری کۆریای باکور، چەکە ئەتۆمییەکانیانی بە شەرەفی وڵاتەکەیان وەسف کرد ‌و وتی: کۆریای باکور هەرگیز سوڵح و رێککەوتن لەوبارەیەوە ناکات و ئەوەی سەرۆکی کۆریای باشور دەیڵێت، تەنها خەوبینینە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردودا، یون سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشور رایگەیاند: بەرنامەیەکیان هەیە بۆ هاوکاریکردنی دارایی کۆریای باکور لە بوارەکانی خۆراک، وزە، ژینگە ‌و ژێرخانی ئەو وڵاتە، بە مەرجێک دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی ببێت و ئەوەش دوای ئەوە دەێت کە کۆریای باکور لەمساڵدا بەراود بە چەند ساڵی رابردو، زۆرترین تاقیکردنەوەی موشەکیی ئەنجامداون.
اكتب إلى باڵا ئاکۆ

130 جار خوێندراوەتەوە