سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری عێراق
رایدەگەیەنێت، موچە و دەرماڵەی مانگێکی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق 19 ملیار دینارە.
فەرهاد عەلائەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی
راوێژکاری عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتی "دوای 32 هەفتە لە سوێندخواردن و هەڵبژاردنی
سەرۆکایەتییەکەی، دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق راگیراوە و بیناکەی داخراوە".
دەشڵێت:"ئەندامانی پەرلەمان مانگانە 19 ملیار دینار مووچە و دەرماڵە وەردەگرن و هیچ
کارێکیش ناکەن، کۆی خەرجیی ئەم خولەی پەرلەمان تائێستا 133 ملیار دینارە و بەرهەمەکەیان
تەنها دوو یاسایە".
203 جار خوێندراوەتەوە