میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە دەیەوێت
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێتەوە، بەڵام مەرجی هەیە.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە دەیەوێت
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بباتە یانەکەی، بەڵام بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك نەداتە
یانەی مانچستەر یوناتد.
یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە رایگەیاندوە، توانای کڕینی رۆناڵدۆیان نییە، بەڵام
ئەگەر ئەو یاریزانە رازی ببێت و دەیەوێت بێتە یانەکەی پێویستە گرێبەستەکەی بێ
بەرامبەر بێت.
یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە سەرکەوتنی بۆ یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
بەدەستهێناوە و یەکەم یانەی کرسیتیانۆ رۆناڵدۆیە کە لەساڵی 2002-2003 یاری بۆ
دەکرد پێش ئەوەی رو بکاتە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی.
189 جار خوێندراوەتەوە