دادگای باڵای فیدڕالی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخست

KNN : Kurdish News Network
01:08 - 17/08/2022
عێراق
+
-

دادگای باڵای فیدڕالی عێراق دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخست...

 

بڕیار وابو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕالی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێك ئەنجام بدات. 

 

بەڵام دانیشتنی تایبەت بەو دۆسیەیە بۆ 30ی ئەم مانگە دواخرا. 

 

هادی حەسەن مەریهج، پەرلەمنتاری عێراق داوایەکی پێشکەشی دادگای باڵای فیدڕالی کردوە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان و مەرسومێکی کۆماری دەربکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخستە، ئەم دۆسیەیە لە 24ی مانگی رابردو بۆ ئەمڕۆ دواخرا. 

 

142 جار خوێندراوەتەوە