دوای پێدانی ره‌شنوسێك
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، وه‌ڵامی ئێرانمان له رێگه‌ی نوێنه‌ری ئه‌وروپاوه به‌ده‌ست
گه‌یشتوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، دوای گه‌یشتنی وه‌ڵامه‌كانی ئێران له‌باره‌ی ره‌شنوسی
ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كانمان تاوتوێی وه‌ڵامه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕو، دانانی سوپای پاسدارانی ئێران له لیستی تیرۆر، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی
تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناوەكیدا نییه.
جه‌ختی له‌وه
كرده‌وه، دانوستان له‌سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كۆتاییهاتوه،
ئه‌گه‌ر ئێران زوتر وه‌ڵامی دابایه‌وه، زوتر ده‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان،
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە په‌یوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری
گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، داوایکردبو، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، کێشەکانی
لەگەڵ ئێران چارەسەربکات و لە هەڵوێستی نابنیاتنەری سیاسی، خۆی بە دوربگرێ.
کۆتایی مانگی
حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردو لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی
ئەوروپا، سەبارەت بە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبونەوە، كۆبونه‌وه‌كه بێ
ئه‌نجامبو.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه،
سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد.
152 جار خوێندراوەتەوە