موقتەدا سەدر خۆپیشاندانەکەى رۆژى شەممەى دواخست

KNN : Kurdish News Network
01:53 - 16/08/2022
عێراق
+
-

رێبەرى رەوتى سەدر دواخستنى خۆپیشاندانەکەى رۆژى شەممەى راگەیاند و دەڵێت: دواخستنەکە بۆ شکستپێهێنانى پلانى گەندەڵکارانە.

دواى ئەوەى پێشتر بڕیاریدابوو لە رۆژى شەممەى داهاتودا خۆپیشاندانى ملیۆنى ئەنجام بدات، ئەمڕۆ سێشەممە موقتەدا سەدر بە تویتێک خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەى رۆژى شەممەى بۆ کاتێکى نادیار، دواخست.

لەو تویتەکەیدا رێبەرى رەوتى سەدر، دواخستنى خۆپیشاندانەکە بۆ شکستپێهێنانى پیلانەکان گەڕاندووەتەوە، وەک خۆى وتویەتى، دواخستنەکە شکستپێهێنانى پلانى گڵاوى گەندەڵکارانە.

هەروەک جەختیشى کردوەتەوە، لە بەردەوام بون لە خەباتى مەدەنى و ناڕەزایەتیی و مانگرتنەکان بەشێوەیەکى ئاشتییانە.

لەبارەى خۆپیشاندانى لایەنگرانى چوارچێوەى هەماهەنگییەوە، سەدر لە پەیامەکەیدا وتویەتى،" لاسایی کردنەوەمان بەڵگەى مایەپوچبون و گەندەڵبونتانە".

271 جار خوێندراوەتەوە