لیژنەی خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنگرانی کرد و داوای لێکردن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
لیژنەی خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدر رایگەیاند: خۆپیشاندەرانی پارێزگاکان پاشەکشە بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
ئەمڕۆ هەیینی، لایەنگرانی سەدر رژانە سەر شەقامەکان و داوای هەڵوەشاندەوەی پەرلەمانیان دەکرد، هاوکات لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگیش رژانە شەقامەکان و دژی داواکارییەکەی سەدرییەکان بون.
دوای خۆپیشاندانەکە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت و بەزوترین کات سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت و سەرۆک وەزیران رابسپردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.
1151 جار خوێندراوەتەوە