شارەزایەکی کەشناسی عێراق
رایدەگەیەنێت، عێراق ماڵئاوایی لە کۆتا شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ دەکات و هێدی هێدی
پلەکانی گەرما دادەبەزن.
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند:
عێراق لەم هەفتەیەدا ماڵئاوایی لە کۆتا شەپۆلی گەرما دەکات و پلەکانی گەرما
دادەبەزن جگە لە ناوچەکانی باشور.
لە بارەی کەشی چەند رۆژی داهاتو
دەشڵێت: چاوەڕوان دەکرێت لە دو رۆژی داهاتودا خۆڵبارینێکی سوك سەرجەم پارێزگاکانی
عێراق و هەرێم بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوینی
ئەمساڵ گەرمترین بوە بەراورد بە 30 ساڵی رابردو.
هاوکات، کەشناسی هەرێم رایگەیاند:
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ
بەرزدەبنەوە.
باسی لەوەشکردوە، سبەینێ
پێنجشەممە، ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى
سوک و پلەکانی گەرما گۆڕانکاری ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
7315 جار خوێندراوەتەوە