بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران مانگی دەستکردنی خیامی لە رێگەی وێستگەی گەردونی بایکونور لە
کازاخستان رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
عیسا زار عبور، وەزیری پەیوەندی و تەکنەلۆجیای زانیاری ئێران رایگەیاند: وڵاتەکەمان مانگی دەستکردنی خیامی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردوە و لە دوری 500 کیلۆمەتر
لە زەوییەوە جێگیر دەکرێت.
عبور ئاماژەی بەوەشکردوە، رەوانەکردنی ئەو مانگە دەستکردە هەنگاوێکی
گەورەیە بۆ دەستکەوتنی زانیاری گەردونی بە ئاسانی و دەتواندرێت لە بەدەستخستنی
وێنەی ئاست بەرز لە بواری گەردون و ژینگە و کشتوکاڵیشدا بەکاربهێندرێت.
عبور لە بارەی ئەوەی کێ پاڵپشتی ئێران بوە لەو کارەدا دەڵێت: روسیا هاوکاری ئێرانی کردوە لە رەوانەکردنی ئەو موشەکەدا و ئەمە سەرەتای
هاریکاری ستراتیجی نێوان تاران و مۆسکۆدا لە بواری گەردونناسیدا و ئەو پەیوەندییە
بەردەوام دەبێت.
لەبارەی تایبەتمەندی مانگە دەستکردەکەوە وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران
ئاشکرایکرد: خیام کێشەکەی 600 کیلۆگرامەوە و لە دوری 500 کیلۆمەتر لە زەوییەوە
جێگیر دەکرێت.
باسی لەوەشکردوە، کار لەسەر ئەوە دەکەن لە داهاتودا دەیانەوێت وێستگەیەکی
گەردونناسی لەناو ئێران دابمەزرێنن و لەوێوە رەوانەی بۆشایی ئاسمانی بکەن.
118 جار خوێندراوەتەوە