سێشەممە پشوى فەرمییە

KNN : Kurdish News Network
12:35 - 07/08/2022
عێراق

بەبۆنەى یادى عاشوراوە، بە بڕیارى حکومەتى عێراق رۆژى سێشەممە لەتەواوى پارێزگاکانى عێراق، پشوى فەرمییە.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ 10ی موحەڕەم، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی عێراق پشووی فەرمییە.  

  ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهەمان بۆنەوە سبەینێ دوشەممە لە هەرێمى کوردستان پشوى فەرمییە.

13099 جار خوێندراوەتەوە