بارزانى و تاڵەبانى رێککەوتن

KNN : Kurdish News Network
02:05 - 20/07/2022
کوردستان
+
-

لەدواى کۆبونەوەى ئەمڕۆى پیرمان لە نێوان، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و بافل تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، هەردولا رێککەوتن.

بەپێى زانیارییەکانى کەى ئین ئێن، کە لەسەرچاوەیەکى نزیک لە کۆبونەوەکە دەستى کەوتووە، هەردولا گەیشتون بە لێکتێگەیشتنێکى هاوبەش کە رێکبکەون و پێکەوە بەشدارى حکومەتى نوێى عێراق بکەن.

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەهاوینەهەواری پیرمام کۆبونەوە و بەپێی زانیارییەکان مەسعود بارزانی داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵحی کردوە لەبەرامبەر کشانەوەی ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی  بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار. 

 

لە کۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی پێداگر بووە لە هێشتنەوەی بەرهەم ساڵح وەکو تاکە کاندیدی یەکێتی، پارتیش دەیەوێت سەرجەم پۆستە وەزاریەکانی بەغداد وەرگرێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هەمان ئەو یاسایە کە لە ڕابردوو هەڵبژاردنی پێکراوە ئەنجام بدرێت. 

 

زانیارییەکان دەریدەخەن هەردولا هاوڕا بون لەسەر ئەوەی پێکەوە بەشداری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی بکەن.

سلێمانى - بڕیار نامیق

10031 جار خوێندراوەتەوە