هەرچەندە باوەڕمان وایە کە ئێمە هەموو بستێکى هەسارەکەمان
شارەزاین، بەڵام هێشتا زۆر شوێنی نادیار هەن کە لە ڕووی مێژوویی و زانستییەوە شرۆڤە
کردن و باوەڕپێکردنیان زۆر قورسن و ڕەنگە ئەم شوێنانە نامۆ و تەنانەت ترسناکیش بن
بۆ هەندێکمان، ئەوەى لەم ڕاپۆرتەدا دەیبینیت لە فیلمە خەیاڵى و زانستى و ترسناکەکانیشا
نەتبینیوە.
هێڵەکانی نازکا-پیرۆ
چەندین هێڵى کێشراوى نیگارئاساى تەمومژاوی و شێوە
نادیارو نامۆ کە لە ئاسمانەوە دەبینرێن، بڕوا وایە ئەم هێڵانە دەگەڕێنەوە بۆ
شارستانیەکی کۆن کە ملیۆنان ساڵە لە ناوچەی پیرۆ بونى هەبوە، بێگانەکان و شوێنەوار
ناسان و پسپۆڕانى بوارەکە چەندین تیۆریان خستۆتە ڕوو بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم
نووسراوانە، بەڵام تا ئێستا شتێکى ئەوتۆیان بۆ ڕون نەبوەتەوە.
کەنارى سوور- چین
ئەم کەنار دەریاچەیە دەکەوێتە ناوچەی بانجین لە
وڵاتى چین، ئەم کەنار دەریایە داپۆشراوە بە جۆرێک لە قەوزە داپۆشراوە کە ناوى
"سویدایى" کە لە پایزدا رەنگى سوور هەڵدەگەڕێت.
رێگای ئێسکى نەهەنگ - سیبریا
ئەم ڕێگایە دەکەوێتە نزیکەی 150 کیلۆمەتر لە کەناری
ئالاسکا، ئەو ناوچەیە پاشماوەی ئێسکى نەهەنگیان تێدایە، لەوانەشە ئێسکی چەناکە و فەقەرات،
کە زانایانی بوارەکە وەک شوێنێکی دێرینی پەرستن لێى دەڕوانن و مێژوەکەى دەگەڕێتەوە
بۆ سەدەی 15ی زاینی.
دەریاچەی هیلیەر - ئوسترالیا
دەریاچەیەکی سەیر، بەڵام تا بڵێى جوان و سەرنجڕاکێش،
دەکەوێتە کیشۆرى ئوسترالیاوە، دەڵێن بە هۆى
هەبونى خوێى چڕەو و خەڵوزێکی خوێداری جۆری "دۆنالێلا سالینا"وەیە بۆیە ڕەنگەى
بەو جۆرەیە، هەروەها لەگەڵ خوێی بەسیلوسی پەمەیی کە بە درێژایی ساڵ ڕەنگێکى پەمەیی
جوان بە دەریاچەکە دەبەخشێت.
سێگۆشەی بەرمۆدا- زەریاى ئەتڵەسى
ئەمە سێگۆشەیەکی سەیر و سەرنج ڕاکێشی گەورەیە کە
ڕووبەری 500 هەزار کیلۆمەتر دووجا دەبێت و کەوتوەتە ئۆقیانووسی ئەتڵەسیەوە. بەپێی
ئەو ڕاپۆرتانەى کە لەسەر ئەم شوێنە کراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزى ڕاکێشانى ئەم
شوینە دەبێتە هۆی نەمانی ئەو فڕۆکە و کەشتییەکانەى کە بەو ناوچەدا تێ دەپەڕن بە شێوەیەکی
نادیار.
دۆڵى گوبڵین- ویلایەتى ئۆتاى ئەمریکا
دۆڵى گوبڵین بە یەکیک لە شوێنە سەیرو سەمەرەکانى
جیهان ناو دەبرێت کە دەکەوێتە ویلایەتى ئۆتاى ئەمریکاوە, ئەم ناوچەیە چەندین دیمەنى
شۆکهێنەر پیشانى گەشتیارانى ناوچەکە پیشان دەدات کە بۆ هەمیشە لە بیرو هزریاندا دەمێنێتەوە.
سەرنجڕاکێشى شوێنەکە لەوەدایە کە دیمەنەکان زۆر لە خەیاڵ دەچن
پردە زەبەلاحەکەى ئیرلەندا
دیمەنێک کە چاو بڕوا بە بینینى ناکات، تەواو
سروشتى و دور لە دەستکردى مرۆڤە، بە پردە زەبەلاحەکەى ئیرلەندا ناسراوە. بەڕای
زانایان ئەم پردە خوا کردە نزیکەی 60 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لە ئەنجامى تەقینەوەی گڕکانێکەوە
بە جێماوە و ئەو درزە سەرسوڕهێنەرانەی لە بەردەکان ئەو ناوچەیە جێهێشتووە.
دەرگاى جەهەنەم - تورکمانستان
چاڵێکە لە تورکمانستان لە گوندی دێروێز ناسراوە
بە دەرگاى جەهەنەم، هۆکارى ئاگرەکە سوتانی
گازی سروشتی کە لە ماوەی 40 ساڵ لەمەوبەرەوە لەلایەن سۆڤیەتەوە سوتێنراوە.
پشتێنەی بێدەنگی قەدەغە کراو - مەکسیکۆ
یەکێک لە سەیرترین شوێنەکانی سەر زەوی، دەکەوێتە
نزیک پاوڵسۆن دو ماپێمی، دورانگۆ، مەکسیکۆ، دەڵین هیچ ئامیڕیکى ئەلکترۆنى لەم ناوچەیە
ئیش ناکات, هەتا کاتژمێرى دەستیش لە ئیش دەکەوێت. دەڵێن چەندین گروپى لێکۆڵەرەوە بۆ
زانینى نهینى ناوچەکە ڕۆشتون و نەگەڕاونەتەوەو بێ سەرو شوێن بوون.
ئەشکەوتە سەهۆڵینەکانى ڤاتنایۆکتێل - ئایسلەندا
ئەم ئەشکەوتانە خەڵکى بە دیمەنە مەزنەکانیان سەرسام
دەکەن، دەکەوێتە ڤاتنایۆکۆتێل گلایسەر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئایسلەنداوە، دیزاینى
ئەشکەوتەکان وەک خانووی بەفرینن, لە هەر
کاتیکى ڕۆژدا ڕەنگیک دەنوێنن و بە هۆى بارو دۆخى کەش و هەواوە هەمیشە شێوەیان لە گۆڕاندایە.
دەریاچەی ئەبراهام- کەنەدا
سەرەڕای جوانیە سەرنجڕاکێشەکەی، دەریاچەیەکی مەترسیدارە
کە پێویستە لێی دووربکەویتەوە، پڕە لە بڵقی بەستوو لە گازى میتانی گڕدار، کە دەکەوێتە
باکوری ڕووباری ساسکاچوان لە ڕۆژئاوای ئەلبێرتای کەنەدا, لە زستاندا دیمەنەکەى سەرنجڕاکێشتر
دەبێت کاتێک دەریاچەکە دەیبەسێت.
ئامادەکردنى: عەدنان عیزەدین
943 جار خوێندراوەتەوە