بخەوەو کێشى لەشت دابەزێنە

KNN : Kurdish News Network
04:37 - 07/07/2022
تەندروستی
+
-

چۆن کێشی لەشت دادەبەزێنیت لە کاتی خەوتندا؟

زۆر کەس بە دوای دابەزاندنی کێشی هەمیشەیی و بەردەوامدا دەگەڕێن، زۆر جاریش ڕووبەڕووی بەرەنگاری و سەختى  دەبنەوە کە هەندێ جاریش بێ ئەنجام دەبێت، بەڵام ئێستا دەتوانیت زۆر بە سادەیی کێش کەم بکەیتەوە ئەویش لە کاتی خەوتندا؟

پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو خوانەى ڕۆژانە ئەنجامى دەدەین دەتوانن لە کاتی خەوتندا کالۆری بسوتێنن و بە شێوەیەکی بەرچاو کێشى لەشمان کەم بکەنەوە.

ناڕێکى لە کاتەکانى خەوتندا پەیوەندى بە زیادکردن یان کەم کردنى کێشى لەشەوە هەیە.

مرۆڤێکى پێگەشتو ئەگەر ڕۆژانە تەنها چوار یان پێنج کاتژمێر بخەوێت وکاتەکانى ترى ڕۆژ بێدار بێت و خەریکى ئیش کردن بێت ئەمە دەبێتە هۆى ئەوەى زو زو هەست بە برسێتى بکات و دەست بکات بە خواردن بە تایبەتى ئەو خواردنانەى کە کالۆرى و کاربۆهیداراتى زۆریان تێدایە کە بێ گومان ئەمەش دەبێتە هۆى سەرکەوتنى کێشى لەشیان.

یەکێکی تر لە هۆکارەکانى پەیوەست بە زیاد بوونی کێش لەوانەیە کەم خەوى بێت یان خەوێکى ناڕێک بێت چونکە دەبێتە هۆی ئەوەى مرۆڤ هەست بە ماندوێتى بکات، ماندوێتیش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەى چالاکی جەستەیی و لێرەشدا هیچ کالۆرییەک ناسوتێت, کە کالۆریش نەسوتا کێشى لەش دانابەزێت. 

زۆرێکمان پێمان باشە بەیانیان زوو کێشى لەشمان بزانین چونکە ماوەیەکە هیچمان نەخواردوەوو بە بەراورد بە کاتەکانى ترى ڕۆژ کێشمان سوکترە، کە ئەمەش لە روى دەرونیەوە دڵخۆشکەرە.

پسپۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە خەوى زۆر دەبێتە هۆى لە دەست دانى کێشى جەستە بە تایبەت ئەگەر ماوەى خەوەکە نزیک ببێتەوە لە دە کات ژمێر، چونکە لەو ماوەیەدا جەستە هیچ کالۆرییەک یان کاربۆهیدارتێک وەرناگرێت وە بۆ ئەوەى بە زیندویى و چالاکیەوە بمێنێتەوە پێویستە ئەوەى وەریگرتوە بیسوتێنێت.

ئەو ڕێکارانەى پێویستە لە ڕۆژدا بیگریتە بەر بۆ ئەوە شەو لە کاتى خەوتندا کێشى لەشت دابەزێنیت ئەمانەن:


_کەى هەستت کرد کە خەوت دێت و دەست کرد بە باوێشک لێدان، بە بێدارى مەمێنەوە و بخەوە.
_هەمیشە با ژورى نوستنەکەت سارد یان فێنک بێت، کە پلەى گەرمى شوێنى مانەوەت نزم بێت ئەوا هێرشى پێچەوانەى ناوسک دەست پێ دەکات بۆ سوتانى چەورى ورگ.
_ژورەکەت هەمیش با تەواو تاریک بێت، ئەگەر ڕوناکى تێدا بێت درەنگتر خەوت لێ دەکەوێت و ناچارى خواردنى ژەمێکى سوکەت دەکات.
_ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ژورەکەت دور بخەرەوە، چونکە ئەگەر خەوەکەت تۆزێک دوا بکەوێت ئەوا یەکەم شت دەستى بۆ بەریت مۆبایلەکەت و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانە.
_پێش خەوتن راهێنانێک قورس ئەنجام بدە، بەم ڕاهێنانە وزیەکى زۆر لە دەست دەدەیت و پێى کفت دەبێت بەمەش خەوێکى خۆشترت دەبێت و پرۆسەى سوتاندنى کالۆریش خێراتر دەکات.
_هەمیشە با نانى شێوانتان سوکتر یان کەمتر بێت، چونکە خوادرنە قورسەکان خەو تێک دەدەن و سیستمى هەرس کردنیش تێک دەدەن.
_ئەگەر ڕاستەوخۆ دواى ژەمە قورسەکان بچیتە جێگاى نوستنەکەت ئەوا ئەو وزەیەى کە وەرت گرتوە بە شێوەى چەورى نا تەندروست پاشەکەوت دەکات و دەبێتە چەورى کەڵەکە بوى جەستەو ماوەیەکى زۆرى دەوێت تا دەسوتێت.

بۆیە پسپۆڕان هەمیشە ئامۆژگارییان ئەوەیە کە ژەمى پێش خەوتن با ئەو خۆراکانە بێت کە کەمترین کالۆرى زۆرترین ڕیشاڵیان.

 


بە هیواى تەندروستیەکى باش و لەشێکى رێک بۆ هەمووتان.

546 جار خوێندراوەتەوە