بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی
هەرێم داوا دەکات رێکارەکانی روبەروبونەوەی کۆرۆنا توند بکرێنەوە و ئێستا هەرێمی کوردستان لە روبەروی پێنجەمین شەپۆلی کۆرۆنادایە.
خالس قادر، راوێژکارى تەندروستى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند: ژمارەی توشبون بە کۆرۆنا لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا بە
شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەڵمەتی هۆشیاری بۆ وەرگرتنی
ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوامە و کاریگەری هەبوە لە دابەزاندنی ژمارەی توشبون و ئاستی
مەترسییەکەی.
هاوکات، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:
ژمارەی توشبون رو لە زیادبونە و ئێمە لە سەرەتای شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆناین.
داواشی کرد، ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتوە ڤاکسین
وەرگرن، بەو پێیەی ژمارەی ئەو کەسانەی کوتراون زۆر نییە.
718 جار خوێندراوەتەوە