نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتوە و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا (10) دۆلاری لێبوەتەوە و گەڕایەوە هەمان نرخی چوار مانگ پێش ئێستا.
نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (101) دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە بەراورد بە بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە 10دۆلاری لێبوەتەوە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (97) دۆلار و (89) سەنتە.
ترسان لە مایەپوچبونی کۆمپانیا نەوتییەکان هۆکاری دابەزینی کتوپڕی نەوت دادەنرێت.
بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند
922 جار خوێندراوەتەوە