بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایدەگەیەنێت، کۆرۆنا
لە ناو مناڵاندا بڵاوبوەتەوە و پێویست بە ترس ناکات.
د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان
رایگەیاند: لە ئێستادا پەتایەک لەناو منداڵاندا بڵاوبوەتەوە کە بەتای بەرز و قوڕگ ئێشە
و سەرئێشە و تەڕبونی لوت دەناسرێتەوە.
دەشڵێت: دو هەفتە پێش ئێستا هۆشداریمان دا لە بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی
کۆرۆنا و لە ئێستاشدا بەشێك لە توشبوان منداڵانن.
ئاماژەی بەوەکردوە، لەماوەی دو رۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر
باروودۆخیان باش ئەبێت و داواشی کردوە ئەو منداڵانەی تەمەنیان سەرو (12) ساڵە
خۆیان بکوتن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
د. پشدەر رایگەیاند: دایکان و باوکان لەکاتی توشبونی منداڵەکەیان بە کۆرۆنا پێوستە نەترسن و لە کاتی توشبوندا چارەسەری زۆر وەرنەگیرێت چونکە کۆرۆنا وەکو ڤایرۆسەکانی دیکە لەگەڵ تەواوبونی سوڕەکەیدا
تێدەپەڕێندرێت.
باسی لەوەکردوە، لە کاتی هەبونی نیشانەکانی وەکو تای
بەرز، رشانەوە، نەمانی ئارەزوی خواردن، وشکبونەوە و گەشکەدا پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکرێت.
281 جار خوێندراوەتەوە