له كۆبونهوهى ئاسایی چوارچێوهى ههماههنگى
كه به ئامادهبونى سەرجەم سەرکردە و سەرۆکى فراکسیۆنە سیاسییەکانی نێو هەماهەنگییەکە
بهڕێوهچو، داوا له لایهنه كوردییهكان كرا كه کاندیدی پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق
یەکلایبکەنەوە.
دوای تەواوبونی کۆبونەوەی ئاسایی چوارچێوهى ههماههنگى،
لە راگەیەندراوێکدا بەوە کراوە کە لە میانى کۆبونەوەکەدا تاوتوێى چەندین پێشهاتى نێو
گۆرەپانى سیاسیى عێراق، دوایین پێشهاتە و پرسەکانى پەیوەست بە رێکارەکانى پێکهێنانى
گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمانى کراوە.
لە راگەیەندراوەکەى چوارچێوەى هەماهەنگیدا، باس
لە کارى ئەو لیژنانەى کراوە کە چوارچێوەکە سەبارەت بەو گفتوگۆ و دیالۆگانەى کە لەگەڵ
لایەنە سیاسییەکان و ئامادەکردنى کارنامەى حکومەت کە لەگەڵ خواستەکانى گەلى عێراق
بگونجێت، پێکهێنراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕو کە لە کۆبونەوەکەدا
پرسى دیاریکردنى پێوەر و رێکارەکانى هەڵبژاردنى سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان بەشێوەیەک
کە بگونجێت لەگەڵ گرنگى و هەستیاریى قۆناغەکە و دانانى کاتى یەکلاکەرەوە بۆ ئەو
پرسە، تاوتوێ کراوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە کە
سەرجەم لایەنەکان جەختیان لە گرنگیى پرۆسەى سیاسى لە رێگەى پێکهێنانى حکومەتێکى
هاوسەنگ کە تواناى بەجێگەیاندنى داواکارى سەرجەم عێراقییەکانى هەبێت بەبێ جیاوازى
كردوەتەوە.
چوارچێوەى هەماهەنگی داواشی لە هێزە کوردییەکان
کردوە کە لەپێناو تەواوکردنى مافە دەستورییەکانى دیکە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ و کار
لەسەر یەکلاکردنەوەى بەربژێرى سەرۆکایەتى کۆمار بکەن.
275 جار خوێندراوەتەوە